ئەمریکا لە پاڵپشتانی سەرەکی ئیسرائیل بۆ ئەنجامی توندوتیژی لە ناوچەکە دێتە ئەژمار. بەم پێیە، جێگای سەرسووڕمان نییە کە واشنتۆن داوای بەرەنگار بوونەوەی بەرەی بەرخۆدان لە ناوچەکەی کرد.
لە ئەو پێوەندییەدا، مورگان ئورتاگوس، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە کۆتایی سەفەری 3 ڕۆژەی خۆی بۆ بەیرووت ڕایگەیاند: حزبوڵڵا و دیکەی گرووپە چەکدارەکان لە لوبنان ئەبێ هەرچی خێراتر چەک بکرێن.
ناوبراو جەختی کرد: ئەو ئەرکە لە ئەستۆی ئەرتەشی لوبنانە و واشنتۆن درێژە دەداتە گوشارە دیپلۆماتیکەکانی خۆی بۆ جێبەجێ کردنی تەواوی بڕیارنامەی نێودەوڵەتییەکان.
ئورتاگوس وتیشی: بەتواوەتی ڕوونە کە حزبوڵڵا ئەبێ چەک بکرێت. هەروەها ڕوونە کە ئیسرائیل ئیزن نادات کە گرووپە چەکدارەکان لە خاکی لوبنانەوە هێرش بکەنە سەریان. ئەوە پرسێکە کە ئێمە لێی تێدەگەین و لەگەڵیانین.
ناوبراو جەختی کرد: واشنتۆن چاوەڕانی هەیە لە حکومەتی لوبنان لە ناوەرۆکی ئاگربڕەکە بەتواوەتی جێبەجێ بکات؛ لەوانە چەک کردنی حزبوڵڵا و سەرجەم گرووپە چەکدارەکانی چالاک لە ئەو وڵاتە.
342/
Your Comment